وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كوردستان24: له مانگی ئهیلوول ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌یه‌نێت، واده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ناو پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا، له دوای ته‌واوبوونی پهڵپهكان ده‌بێت، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆ زانكۆكان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، هاوكات ده‌ڵێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی زانكۆییان بۆ ده‌رده‌چێت و له مانگی ئهیلوول ده‌ست به كۆرسی خوێندن ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی ئابی 2023) ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆنووسی بڕیاره‌كانی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه و زیادكردنی كورسی خوێندنی باڵا ئاماژه به‌وه كراوه، له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆكان دایه. گوتیشی، هه‌ر زانكۆیه‌ك كه كورسی ماوه و قوتابی ده‌رچووی ماوه، ده‌بێت ئه‌و كورسییه پڕ بكرێته‌وه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، له هه‌ر شوێنێك قوتابی ده‌رچوو هه‌بێت، به‌ڵام كورسی نییه، به‌ڵكوو پۆتانشێڵ و ستاف و سوپهرفایزهر هه‌بێت، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ زانكۆكه‌ی خۆی قسه بكات بۆ ئه‌و پسپۆڕانه‌ی كه هه‌یه‌تی، یانیش خۆیان بۆی زیاد بكه‌ین، یانیش به هاوبه‌شی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی دیكه كورسی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، واده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ناو پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا، له دوای ته‌واوبوونی پهڵپهكان ده‌بێت، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆ زانكۆكان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، هاوكات ده‌ڵێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی زانكۆیان بۆ ده‌رده‌چێت و ئه‌گه‌ر هیچ ئاسته‌نگێك دروست نه‌بێت، له مانگی ئهیلوول ده‌ست به كۆرسی خوێندنی باڵا ده‌كرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 14 زانکۆی حکومی، خوێندنی باڵای (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی) راگەیاند و رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، 15 هەزار و 728 پێشکەشکار تاقیکردنەوەی توانستی زانستی‌یان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، دوو هەزار و 692 پێشکەشکار بۆ خوێندنی دکتۆرا، 11 هەزار و 382 پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستەر و 177 پێشکەشکار بۆ خوێندنی دبلۆی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی و هەزار و 477 پێشکەشکار بۆ خوێندنی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 553 فێرخواز بۆ خوێندنی دکتۆرا، هەزار و 992 فێرخواز بۆ خوێندنی ماستەر و هەزار و 714 فێرخواز بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە دەرەوەی وڵاتن.
لەو رێژەیەشدا، زۆرترین فێرخواز لە وڵاتی ئێران دەخوێنن کە ژمارەیان دوو هەزار و 690 کەسە، دوای ئەویش وڵاتی تورکیا دێت کە 840 فێرخوازی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەخوێنن. هاوکات 125 فێرخوازی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا و 50 فێرخوازی دیکەش لە میسر دەخوێنن و لە وڵاتی چین 45 فێرخواز و لە وڵاتی ئەڵمانیا 35 فێرخواز و لە وڵاتی ئەمەریکاش 21 فێرخوازی هەرێمی کوردستان هەن.
رۆژی (4ـی تەمموزی 2023)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامى بەرایی وەرگرتن بۆ خوێندن لە دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) پەسەندکرد.
دوای ته‌واوبونی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و رێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەو کردنى سیستمى خاڵبەندى بۆ پێشکەشکارانى خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانکۆ حکومیەكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2023-2024)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامەکانى پەسەند کرد و لە رێگەی ماڵپەڕی زانکۆکانەوە ئەنجامەکانی بڵاوکردەوە.
هه‌روه‌ها وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مژدە دەداتە ئەو پێشکەشارانەى کە ده‌رفه‌ت نه‌بووه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى (2023-2024) وه‌ربگیردرێن بە هۆى نەمانى کورسی یاخود دەرنەچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستى زانستی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حکومیەکانى کوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا، خولێکى دیکەى پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكان دەستپێبکات.