محه‌ممه‌د شوكری: پڕۆژەی "کۆرنیشی دەلال" كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار و ئابووری ‌ناوچه‌كه‌ ده‌بێت

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ پڕۆژەی گەشتیاری "کۆرنیشی دەلال" لە زاخۆ لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرایەوە، هاوکات سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری "كۆرنیشی دەلال" لە زاخۆ، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌شتیارییه‌ و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار ئابووری له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری دیکە لە زاخۆ و لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان جێبەجێ دەکرێن کە دەبێتە هۆی بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری لەو ناوچانە، هەروەها پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌ و له‌سه‌رووی 10هه‌زار دۆنم زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه‌، كه‌ سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا دروستده‌كرێت.

هاوکات سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی گرنگی كردنه‌وه‌ی پڕۆژەی گەشتیاری "کۆرنیشی دەلال" له‌ زاخۆ، گوتی: پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری "كۆرنیشی دەلال" لە زاخۆ، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌شتیارییه‌ و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار ئابووری له‌ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

ده‌شڵێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی نیشته‌جێبوون، گه‌شتیاری، بازرگانی، نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ ئه‌نجامده‌درێت و له‌ دوو ساڵی داهاتوودا سیمای زاخۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

محەممەد شوکری، ئاماژەی بەوەشدا، لەو نزیکانە پڕۆژەی  بەنداوی دهۆکی گەشتیاری و چەندین پڕۆژەی دیکە لە ناوچەکانی ئامێدی، ئاکرێ و بەردەڕەش لە بواری کشتوکاڵی و گەشتیاری جێبەجێ دەکرێن.

لەبارەی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دهۆک، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی دهۆک و دروستکردنیشی دەچێتە بواری جێبەجێ کردن.

پڕۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی دەلال لە زاخۆ، بە گوژمەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە، درێژی پرۆژەکە 1500 مەترە لە هەردوو دیوی رووباری خابوور، لەناو پرۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژی 73 مەتر و بەرزی 3.5 مەتر دروستکراوە، کە توانای گلدانەوەی ئاوی زیاتر لە 250 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە %70ی رووبەری پڕۆژەکە لە سەوزایی پێکهاتووە.

Fly Erbil Advertisment