بەهۆی دابەزاندنی رێژەی سوو لە چین نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی چین بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو، نرخی رێژەی سووی بۆ دووەم جار لەسەر یەک لە ماوەی سێ مانگدا دابەزاند، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.14 بۆ 86.71 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 0.02 بۆ 82.91 دۆلار بەرزبووەوە.

راستەوخۆ دوای ئەوەی  بانکی میللی چین، نرخی سووی بە بڕی 15 خاڵ بۆ سەدا 2.50 دابەزاند و هەوڵدەدات ئاسانکاری لە پێدانی ئەو قەرزانە بکات، کە ماوەکەیان مامناوەندە، نرخی نەوت ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت.

Fly Erbil Advertisment