کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی لیستی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات

K24 – هەولێر:

جومانە غەللای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیاران بڕیاری داخستنی تۆمارکردنی لیستە تاکەکانی دەرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوا رۆژی تۆمارکردن  14ی8 بوو 63 لیستی تاک خۆیان تۆمارکردووە.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی، ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاری داوە وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدی پارت و هاوپەیمانێتییەکان تاکوو 20ی8 درێژ بکاتەوە.

هاوکات بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 303 پارتی سیاسی و 37 هاوپەیمانێتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمارکردووە.  

رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی ته‌ممووز ده‌ست به‌ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.

Fly Erbil Advertisment