له‌باره‌ی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە، وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 - هەولێر:
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێك له‌باره‌ی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە ره‌تده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن، هەواڵێک لەبارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکووک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی گواستووەتەوە، بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ڕووندەکەینەوە، هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جووتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی باسکراوە هیچ پەیوەندییەکی بە بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانیەوە نییە".