یاریزانه دڵخوازه‌كه‌ی مێسی بڕیاری دا له بارسێلۆنا بڕوات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئانسو فاتی هێرشبه‌ری لاوی بارسێلۆنا بڕیاریدا به ناچاری یانه‌كه جێبهێڵێت، چونكه له لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه ناتوانێت شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئامۆژگاری ئانسۆ فاتی كردووه یانه‌كه جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: چاڤی به ئانسو فاتی گوتووه باشترین شت بۆ تۆ ئه‌وه‌یه له بارسێلۆنا بڕۆیت، ئه‌گه‌رچی ئانسو زۆر هه‌وڵی داوه خۆی بۆ چاڤی بسه‌لمێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بۆی روون بووه‌وه كه له پلانه‌كانی چاڤی دووره بۆیه بڕیاری داوه له بارسێلۆنا بڕوات.
ئاس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئانسو فاتی نه‌یتوانیوه چاڤی رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی گرینگی پێبدات و دڵنیابووه‌ته‌وه كه راهێنه‌ر متمانه‌ی پێی نییه و ئه‌م وه‌رزه كه‌مترین ده‌رفه‌تی یاریكردنی ده‌بێت، بۆیه فاتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه یانه‌یه‌كی نوێی بۆ بدۆزێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه بكات و نزیكترین یانه‌ش ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده.
ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له 2012 له ئه‌كادیمیای سێڤییاوه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 110 یاری، 29 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه، زۆرترین به‌شدارییه‌كانی به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ بووه.
