زانیاری لەبارەی تەندروستی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر ئاشکرا دەکرێت

محەممەد بازوم سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر
محەممەد بازوم سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی نوێی نەیجەر، زانیاری لەبارەی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات و دڵنیای دەدات، کە هیچ زیانێکی نەگەیشتووە.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، عەلی محەممەد زەین سەرۆکی وەزیرانی نوێی نەیجەر رایگەیاند "ئەنجومەنی سەربازی دەسەڵاتداری نوێی نەیجەر هیچ زیانێکیان بە محەممەد بازومی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر نەگەیاندووە و ئەو سەلامەتە".

سەرۆک وەزیرانی نوێی نەیجەر جەختی لەوەشکردووە، هیچ ویستێکیان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ سوپای رووسیا و گرووپی ڤاگنەر نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە محەممەد بازوم سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر دۆخی تەندروستی خراپە و دەسەڵاتی نوێی وڵات دەیانەوێت بیکوژن.

لە 26ی تەممووزی 2023، کودەتای سەربازیی بەسەر محەممەد بازوم سەرۆکی نەیجەر کرا، دواتر لەلایەن کودەتاچییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی نەیجەر رایانگەیاندبوو، محەممەد بازوم بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت، لەلایەکی دیکە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی کردووە.

Fly Erbil Advertisment