عێراق نەوت بە 40 دۆلار دەفرۆشێت
"داھاتی یەك مانگی نەوت 95 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل بووه"

K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له مانگی حوزه‌یراندا، 95 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل بووه و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و بیست ونۆ ملیۆن دۆلار بووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، كۆمپانیای سۆمۆ بۆ فرۆشتن و بازاڕخستنی نه‌وت، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی عێراقی به 40 دۆلار و 18 سه‌نت فرۆشتووه به 31 كۆمپانیای جیهانی له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراقه‌وه به‌تایبه‌تی به‌نده‌ری به‌سره و خورعه‌میه.
عاسم جیهاد ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌هۆی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه نه‌وتێكیان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان نه‌كردوه.