"سوپاس سعوودیە، ئێمه‌ت لە فێڵبازێکی وه‌كو نێیمار ڕزگار کرد"
نێیمار دا سیلڤا سه‌ره‌ڕای جێهێشتنی یاریگایه‌كانی ئه‌وروپا و رۆیشتنی بۆ خولی سعوودیه، به‌ڵام هێشتا ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گیرێت، یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌ی ئێستای یانه‌ی هیلال به "فێڵباز" وه‌سف ده‌كات.
نێیمار دا سیلڤا له هاوینی 2017 به گرێبه‌ستێكی مێژوویی به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان و بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ، به‌ڵام نه‌یتوانی هاوشانی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كه بێنێته دی و له ئاستی راسته‌قینه و ناسراوی خۆی ده‌رنه‌كه‌وت و زۆربه‌ی كاته‌كانی به پێكان تێپه‌ڕ كرد.
پاوڵ بریتنەر ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید له‌باره‌ی بڕیاری رۆیشتنی نێیمار بۆ یانه‌ی هیلالی سعوودیه، لە میانی بەرنامەی "بلیکپانکت سپۆرت" لە کەناڵی بی ئاڕ ئەڵمانی گوتی: سوپاس بۆ ئێوەی سعوودیه بۆ کڕینی نێیمار، ئێمه‌ت رزگار كرد له یەکێک لە بێزارکەرترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لەم ساڵانەی دواییدا."
پاوڵ بریتنەر ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: نێیمار یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ کە تەنیا مەشقی نواندن دەکات، میکرۆبێکی زۆر فێڵبازە، بۆیە زۆر سوپاس بۆ سعودیە چونکە چیتر پێویست ناکات بەرگەی بگرین، ئه‌وان ئێمه‌یان له‌و فێڵبازه به‌رازیلییه رزگار كرد.
نێیمار دا سیلڤا بۆ ماوەی دوو وەرز ڕووی لە یانەی هیلال سعوودیە کرد، تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه هیچ یارییه‌ك بۆ یانه‌ی هیلال بكات، چونكه هه‌ر له ده‌ستپێكی هاتنی بۆ ئه‌و یانه‌یه پێكانی هه‌یه و ره‌نگه تا 3 هه‌فته‌ی دیكه نه‌توانێت یاریی بكات.