ئه‌و رێگایه‌ی یه‌كێك له ئه‌ستێره گه‌وره‌كان ده‌گه‌یه‌نێته هه‌رێمی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه بلیتی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیای بڕی، به‌مه‌یش كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌و پاڵه‌وانێتییه یاریی ده‌كات، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك له ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی خولی سعوودیه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ وه‌رزی 2023 ـ 2024 به به‌شداریی 40 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كان به‌سه‌ر 10 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن، یانه‌كان بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دابه‌ش ده‌كرێن.
یانه‌كانی وڵاتانی ئێران، عێراق، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، تاجیكستان و ئوردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی جوگرافیایان له‌یه‌كتر نزیكه هه‌موویان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپۆنزلیگ ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه كه یارییه‌كانی له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات ره‌نگه رووبه‌ڕووی یه‌كێك له یانه‌كانی، نه‌سڕ، هیلال یان ئیتیحادی سعوودیه بێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌ك رووبدات ره‌نگه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كان كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه‌ریم بێنزێما یان نێیمار دا سیلڤا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
20 یانه‌كه‌ی دیكه تایبه‌ته به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه تێیدا یانه‌كانی وڵاتانی، ژاپۆن، كۆریای باشوور، چین، تایله‌ند، ئوسترالیا، فیلیپین، ڤێتنام، سه‌نگاپووره و مالیزیا له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی رۆژئاوای ئاسیا، یانه‌كانی، ئیتیحاد، هیلال، پێرسپۆلیس، باختاكور و سه‌دی قه‌ته‌ری له ئاستی یه‌كه‌م دێن.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له رۆژئاوای ئاسیا هاوشانی، مۆمبای هیندی، ئیستیقلالی تاجیكستانی، فه‌یسه‌ڵی ئوردنی و ئاهالی توركمانستانی له ئاستی سێیه‌م دێت.
یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه، له ئاستی چواره‌م دێت له‌گه‌ڵ یانه‌كانی عه‌ین و شاریقه‌ی ئیماراتی، ئه‌جمك و نافیاهوری ئۆزبه‌كیستانی.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه، تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له باره‌گای سه‌ره‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له كوالالامپۆری پایته‌ختی مالیزیا به‌ڕێوه‌بچێت، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

