سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پێشانگه‌ی خانووبه‌ره له هه‌ولێر ده‌كات

K24 - هەولێر:
ماوه‌ی سێ رۆژه پێشانگه‌ی خانووبه‌ره له هه‌ولێر كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه زیاتر له 250 كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه، هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پێشانگه‌كه ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر كوالیتی بیناسازی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 24ـی ئابی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی چواره‌مین پێشانگه‌ی خانووبه‌ره‌ی له شاری هه‌ولێر كرد، كه له‌وه‌ته‌ی 22ـی ئه‌م مانگه كاره‌كانی ده‌ستیپێكردووه.
له‌م پێشانگه‌یه‌دا 250 كۆمپانیای كوردستان و عێراق و 15 وڵاتی دیكه تێیدا به‌شدارن و سه‌رجه‌میان تایبه‌تن به كۆمپانیاكانی بیناسازی و خانووبه‌ره و هه‌ر یه‌كێكیان شێوازی كاره‌كانی خۆی نیشان داوه.
عه‌مار نه‌جمه‌ددین، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ناو هۆڵی پێشانگه‌كه رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌موو به‌شه‌كانی پێشانگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه و له‌میانی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان له‌ناو پێشانگه‌كه‌دا، جه‌ختی له‌سه‌ر كوالیتی بیناسازی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان، بوونی كۆمپانیا و ده‌ستی كاری ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه له پرۆسه‌ی بیناسازی و كه‌رتی خانووبه‌ره.
رۆژی (سێشەممە 22ـی ئابی 2023) محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە رێوەڕەسمی کردنەوەی چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی خانووبەرە لە هەولێر رایگەیاند: "وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا و لە سەرەتای دروستبوونی دەستەی وەبەرهێنان تاوەکو ئەمڕۆ، پێشکەوتنێکی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە. گۆڕانکاریی بەرچاو لە سێکتەری وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دیارە و سیمای شارەکان گۆڕاوە".
بە گوتەی محەممەد شوکری، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا؛ بە سەرپەرشتیی و چاودێریی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی زۆر لە بواری بیناسازی، بەتایبەت لە چاودێری کاری پڕۆژەکانی وەبەرهێان و کواڵێتیی کارەکانیان کراوە. دەشڵێت، "یەکێک لە گرنگترین بڕیارەکان، زیادکردنی رووبەڕی سەوزایی بووە لە نێو یەکەکانی نیشتەجێبوون".
له پێشانگەی چوارەمی نێودەوڵەتی خانووبەرە لە هەولێر سەرووی 120 پڕۆژەی خانووبەرە بۆ هاووڵاتی و بازرگانان دەخرێنەڕوو. ژمارەی کۆمپانیاکان بە بەراورد لەگەڵ دوو خولی پێشووی پێشانگەی هەولێر بۆ خانووبەرە، 50٪ زیادی کردووە.
لە ساڵی 2006ـەوە لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 17 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبووندا کراوە. هەروەها زیاتر لە هەزار پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە کە نزیکەی 250یان پڕۆژەی نیشتەجێبوون بوون.