ئابڕووچوونی ماچكردنه‌كه له ئیسپانیا تادێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات
لویس رۆبیالێس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تا دێت زیاتر رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و ماچه‌ی له ده‌می هێرمۆسۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای كرد دوای ئه‌وه‌ی بوونه پاڵه‌وانی مۆندیال، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، رۆبیالێس ده‌ڵێت ئه‌و ماچه‌م به ره‌زامه‌ندی هێرمۆسۆ كردووه. خانمه یاریزانه‌كه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی دابێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 ئابی 2023، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی بۆ لویس رۆبیالێس سه‌رۆكی تۆپی پێی وڵاته‌كیه پیشان دا، فیدراسیۆنه‌كه رایگه‌یاندووه بۆ بەرگریکردن لە ڕوبیالێس ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر و دەیسەلمێنین کە هێرمۆسۆ یان ئەوانەی بەناوی ئەوەوە قسە دەکەن درۆیان کردووە سەبارەت بەو ماچه‌ی کە ڕوویداوە.
فیدراسیۆنه‌كه له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا نووسیویانه: "بەپێی سەروەری یاسا، له دادگا ده‌یسه‌لمێنین "درۆ" كراوه، به وێنه و ڤیدیۆ نیشانی ده‌ده‌ین كه ئه‌و فشاره‌ی خراوه‌ته سه‌ر رۆبیالێس هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا دوێنێ هه‌ینی لویس رۆبیالێس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له كۆنفرانسێكدا ڕه‌تی كرده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ماچەکە "به‌هۆی دڵخۆشی بووه و به رێككه‌وتن كراوه".
رۆبیالێس گوتی: فێمینیستە ساختەکان هەوڵی کوشتنم دەدەن.
ئه‌مه‌ش لەکاتێکدا هێرمۆسۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به‌ڕێككه‌وتن بوو بێت و پێیوایه "دەستدرێژی کراوەتە سەر". له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له وێنه و ڤیدیۆییه‌كاندا دیاره كه به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای ره‌زامه‌ندیم لێ نه‌كراوه و رێككه‌وتنم بۆ ئه‌وكاره نه‌بووه، ئاماده‌شم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بچمه به‌رده‌م دادگا و بیسه‌لمێنم كه رۆبیالێس درۆی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌و 23 یاریزانه‌ی ئیسپانیا كه نازناوی مۆندیالی خانمانی 2023ـیان برده‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پیشه‌گه‌رانی خانمانی ئیسپانیایا، فیفایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئاماده‌نین به‌شداریی یاریی جام بكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی رۆبیالێس له پۆسته‌كه‌ی بمێنیته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بێت كامیان درۆی كردووه، رۆبیالێس یان هێرمۆسۆ.
