"ئۆفه‌ره‌كه‌ی ئیتیحاد بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح كاره‌ساته"

به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ محەمەد سەڵاح ئه‌ستێره‌ی مێسری دوایین یاریی خۆی به درێسی لیڤه‌رپوول ده‌كات و په‌یوه‌ندی به ئیتیحادی سعوودیه ده‌كات.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه محه‌مه‌د سه‌ڵاح ناتوانێت ئۆفه‌ره خه‌یاڵییه‌كه‌ی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه ره‌تبكاته‌وه و بڕیاری جێهێشتنی لیڤەرپوولی داوه.
سەرەڕای ئەوەی هەینی رابردوو یۆرگن کڵۆپ بەرێوەبەری هونەری لیڤەرپوول رەتیکردەوە محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام پێگه‌ی سكای سپۆرتس و کەناڵی وەرزشی سعوودیە بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە سوورە لەسەر جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی و پەیوەندی کردن بە یانەی ئیتیحاد.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە سەڵاح دوای یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، ماڵئاوایی لە هاوڕێیه‌کانی دەکات و بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ئیتیحاد، گەشتی سعوودیه دەکات.
لەلایەکی دیکەوە رودی گالتی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئەمیش بە هەمان شێوەی رایگەیاندووە، سەڵاح یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت پەیوەندی بە خولی سعوودی بکات.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی وه‌رزشی سعوودیه، یانه‌ی ئیتیحاد به 100 ملیۆن یۆرۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له لیڤه‌رپوول ده‌كڕێته‌وه و ئۆفه‌رێكی مێژوویی و خه‌یاڵیشی بۆ ئاماده كردووه كه بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك 2 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی ئیتیحاد كۆشكێكی تایبه‌ت له شاری جه‌دده له‌گه‌ڵ فرۆكه‌یه‌ك بۆ گه‌شته‌كانی بۆ نێوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ دابینكردووه له‌گه‌ڵ 3 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها بۆ خانه‌واده‌كه‌ی. جگه له‌وه‌ش بۆ هه‌ر پۆستێكی له سۆشیاڵ میدیا 24 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێدراوه، 25% رێژه‌ی قازانجی فرۆشی درێسه‌كانی پێشكه‌ش به محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی تایمزی به‌ریتانیا نووسیویه‌تی: ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی ئیتیحادی سعوودیه بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح كاره‌سات و شتی وا له مێژوو رووینه‌داوه و به خه‌یاڵی كه‌س دا نه‌هاتووه.
