سعوودیه: له رێگه‌ی رێككاره تازه‌كانه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مساڵ 30 ملیۆن موسڵمان عومره ئه‌نجام بده‌ن

K24 – هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی عومره‌كارانی هاتوو له ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه زیادیكردووه.
دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح مه‌شات بریكاری وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28ـی ئابی 2023) رایگه‌یاند، ژماره‌ی عومره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه به‌هۆی ئاسانكاری رێككاره‌كان زیادیكردووه، به‌تایبه‌ت رێككاری به ئاسان ده‌ستكه‌وتنی ڤیزا.
مه‌شات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، زیاتر له مانگێكه ژماره‌ی عومره‌كانی هاتوو له ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. ده‌شڵێت: "وه‌رزی ئه‌مساڵی عومره‌كردن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له داهاتوودا زیادده‌كات".
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی سعوودیه له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك رێككاره‌وه، وایكردووه ژماره‌ی عومره‌كاران زیاتربێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه روونیكرده‌وه، زۆربه‌ی عومره‌كاران له پاكستان، هیندستان، عێراق، یه‌مه‌ن و به‌نگلادیشه‌وه دێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاسانكاری كراوه، كه راسته‌وخۆ له رێگه‌ی پێگه‌ی (نُسك) ڤیزای عومره‌كردن وه‌ربگیرێت، وێڕای روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و پێگه‌یه بۆ عومره‌كاران، وه‌ك نه‌خشه، برۆشۆر، رێبه‌ری مێژوویی و ئاسانكاری دیكه .
گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگه‌ی ئه‌و رێككارانه‌وه، ئه‌مساڵ 30 ملیۆن موسڵمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان عومره ئه‌نجام بده‌ن.
ساڵانه ملیۆنه‌ها موسڵمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی عومره روو له وڵاتی سعوودیه ده‌كه‌ن، وێرای ئه‌وه‌ی ساڵی یه‌كجار بۆ ئه‌نجامدانی مه‌ناسیكی حه‌ج به‌ر له جه‌ژنی قوربانی روو له مه‌ككه و مه‌دینه ده‌كه‌ن.