كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی: پێویستە ئەمریكا بەردەوام بێت لە ھاوكاریكردنی كورد
"ئەگەری کاندیدی کۆمارییەکان ببێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا ئەوا سیاسەتی واشنتن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت"
K24 - واشنتن
ماڕک میدۆس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھاوکاریکردنی ھاوپەیمانەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەنێویشیان کورد.
ئاشکراشی دەکات ئەگەری کاندیدی کۆمارییەکان ببێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا، ئەوا سیاسەتی واشنتن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت.