كوردستان24 دوایین زانیاری لەبارەی شەڕی منبج بڵاودەكاتەوە
K24 - منبج
پەیامنێری كوردستان24 دوایین زانیارییەكانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی منبج لە دەستی داعش و پێشڕەوییەكانی شەڕڤانان دەخاتەڕوو. شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج گەڕەكی (بەناوی) یان گرتەوە و ئێستاش شەڕ لە دەوروبەری چوارگۆشەی ئەمنی بەردەوامە. ھەروەھا ئەنجوومەنی سەربازی منبج دەستپێشخەریەكی راگەیاند، بەڵام تاوەكوو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.