بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی دوو هاوڕێی كریستیانۆ نزیك ده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ره‌نگه گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی نوێ رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام چاڤی هێرناندێز به گومانه‌وه له گواستنه‌وه‌ی یه‌كێكیان ده‌ڕوانێت، به‌ڵام خوان لاپۆرتا سووره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ بارسا.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، جواو كانسێلۆی به‌رگریكاری مانچێسته‌ر سیتی ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه پۆرتوگال و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی پێشبینی ده‌كرا شه‌وی رابردوو بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی كانسێلۆ به فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی تێكه‌وتووه و بارسێلۆنا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات 40 ملیۆن یۆرۆ له كۆمپانیای (لیبرۆ) وه‌ربگرێت كه گرێبه‌ستی له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌یه، لاپۆرتا له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه پێش 31ـی ئه‌م مانگه كه ته‌نیا دوو رۆژی له‌به‌رده‌مه ده‌یه‌وێت كانسێلۆ بگوازێته‌وه.
کانسێلۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵان سەرەتای ئەمساڵ لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بە خواستن روویکردە ریزەکانی بایرن میونشن بەڵام لەم هاوینە گەڕایەوە مان سیتی کە هاوینی 2019 بەرامبەر 65 ملیۆن یۆرۆ لە یۆڤێنتۆسەوە روویکردە ریزەکانی مان سیتی و ئیستاش لکە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا داوای له چاڤی هێرناندێز كردووه رازی بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جواو فێلیكسی هێرشبه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
لاپۆرتا ده‌یه‌وێت دۆخی خراپی ئێستای فێلیكس بقۆزێته‌وه كه نرخی دابه‌زیوه و له لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه په‌راوێزخراوه و خراوه‌ته بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، چاڤی زۆر تامه‌زرۆی گواستنه‌وه‌ی فێلیكس نییه، به‌ڵام كێشه‌ی نییه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه 31ـی ئه‌م مانگه دواواده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م دوو یاریزانه پۆرتوگالییه بگوازێته‌وه.
موندۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بارسێلۆنا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دوو رۆژه لۆنگلێتی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی بفرۆشێت و ره‌نگه رێگه به رۆیشتنی (زلزولی) بدات به خواستن له بارسا بڕوات، چونكه ئامانجی ئه‌و یاریزانه ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ یاریكردن هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو به ئه‌زموونێكی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.