به‌هۆی ئه‌و ماچه، خۆپیشاندان له مه‌درید ده‌ستیپێكرد
سه‌دان كه‌س بۆ پاڵپشتی جینی هێرمۆسۆی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئیسپانیا ڕژانه نێو شه‌قامه‌كانی مه‌دریدی پایته‌خت و داوای سزادانێكی قورسی رۆبیالێسی سه‌رۆكی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كه‌ن.
دوای تێپه‌ڕبوونی 9 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و ماچه‌ی لویس رۆبیالێس له ده‌می هێرمۆسی كرد دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیالی 2023، هێشتا كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و تا دێت ناڕه‌زاییه‌كان له دژی رۆبیالێس زیاتر ده‌بێت.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری مه‌درید له لایه‌ن رێكخراوێكی فێمینسیتی ئیسپانیاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و دروشمێكی گه‌وره‌یان هەڵگرتبوو کە تێیدا داوای دەرکردن و دوورخستنه‌وه‌ی ڕوبیالێسیان له پۆسته‌كه‌ی ده‌كرد.
خۆپیشانده‌ران داوای نه‌مانی جیاوازی له نێوان ژن و پیاویان ده‌كرد، پێیانوایه له نێو وه‌رزش دا زیاتر پشتگیری پیاوه‌كان ده‌كرێت.
رۆبیالێس له دوای ئه‌و ماچه، رووبه‌ڕووی لافاوێك له ره‌خنه و ناڕه‌زایی بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن فیفا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ سڕكراوه و ناتوانێت به‌شداریی هیچ چالاكییه‌ك بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه له چه‌ند كاتژمێری رابردوو به‌شێك له ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایان له رۆبیالێس كردووه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵام رۆبیالیس سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆسته‌كه‌ی جێناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
ته‌نانه‌ت حکومەتی ئیسپانیاش داوای لە دادگای وەرزشی ئیسپانیا کرد كه رۆبیالێس به ته‌واوه‌تی سڕ بكات، به‌ڵام رۆبیالێس هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی لە هێرمۆسۆی کردووه و پێیوایه هێرمۆسۆ درۆی كردووه، چونكه ماچه‌كه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بووه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی به‌ریتانیا فیفا ده‌یه‌وێت ڕوبیالیس بۆ ماوەی 15 ساڵ ڕابگرێت، چونكه پێیانوایه ره‌فتاره‌كانی زیانی زۆری به وێنه‌ی تۆپی پێی جیهان گه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پیگه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ئانجێلێس بێخار دایکی لویس رۆبیالێس سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وەکو هەڵوێستیک لە دژی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر کوڕەکەی، لە کڵێسا‌ی مۆتریل لە هەرێمی ئەندەلووس خۆی زیندانی کردووە و مانی لە خواردن گرتووە و بە شەو و بە رۆژ هیچ شتێک ناخوات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: 24 كاتژمێر به‌سه‌ر مانگرتنی دایكی رۆبیالیس له خواردن و خواردنه‌وه تێپه‌ڕیوه و ئه‌و ژنه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات مان ده‌گرێت تاوه‌كو ده‌مرێت، ئه‌م كاره‌ش له پێناو دادپه‌روه‌ری و ئه‌و زوڵمه ده‌كات كه له رۆبیالێسی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرێت.
