گرتەیەکی ڤیدیۆیی ده‌یسه‌لمێنێت رۆبیالێس به ره‌زامه‌ندی ئه‌و ماچه‌ی كردووه
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دزه‌پێكراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا رۆبیالێس سه‌رۆكی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ به‌رگریكردن له خۆی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بۆ فیفای ناردووه كه تێیدا پیشانی ده‌دات ئه‌و ماچه وه‌كو بابه‌تێكی گاڵته‌جاری وابووه و هیچ رێگری و ناڕه‌زاییه‌كی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام به مه‌به‌ست له دژی گه‌وره كراوه.
ئه‌و ماچه‌ی لویس رۆبیالێس له جینی هێرمۆسۆی خانمه یاریزانی ئیسپانیا كردی خه‌ریكه سه‌ری سه‌رۆكه "كه‌چه‌ڵه‌كه"ـی ئیسپانییه‌كه ده‌خوات، هه‌ر زوو فیفا سزای سڕكردنی بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ به‌سه‌ر رۆبیالێس سه‌پاند، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رێكخراوه‌كانی ژنان له ئیسپانیا فشاریان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری ئه‌و پیاوه له پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سڕ بكه‌ن و تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیان داوه‌ته پاڵ.
دایكی رۆبیالێسیش له داخی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر كوڕه‌كه‌ی چووه‌ته كه‌نیسه‌یه‌ك و ماوه‌ی دوو رۆژه مانی له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه و پێیوایه ئه‌و فشارانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر كوڕه‌كه‌ی زوڵمه و كارێكی نامرۆڤانه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئیسپانیا دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بوونه پاڵه‌وانی مۆندیال، له كاتی وه‌رگرتنی مێدالیا رۆبیالێس یاریزانه‌كانی له باوه‌ش كرد و ماچی ده‌می هێرمۆسۆی كرد، وه‌كو له ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كان، خانمه یاریزانه‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هۆتێل له نێو پاس به گاڵته باسی ئه‌و ماچه ده‌كه‌ن و هه‌مووان پێده‌كه‌نن.
ماڵپه‌ڕی lnstantFoot ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له پلاتفۆڕمی “X” بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه كه رۆبیالێس بۆ به‌رگریكردن له خۆی ڤیدیۆییه‌كه‌ی بۆ فیفا ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت ئه‌و ماچه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بووه و دووربووه له ده‌ستدرێژی و ناڕه‌زایی هیچ لایه‌ك.
Des images de Jenni Hermoso et ses coéquipières, juste après la finale de la CDM, plaisantant avec Luis Rubiales lui-même à propos du baiser ont fuité. 😳
— Instant Foot ⚽️ (@lnstantFoot) August 30, 2023
Luis Rubiales a envoyé ces vidéos à la FIFA pour se défendre et confirmer qu’elle était consentante. pic.twitter.com/JfdYXfZhpG
