به‌های ئه‌و موڵكه گشتییانه‌ی له عێراق داگیركراون چوار هێنده‌ی بوودجه‌یه

K24 - هەولێر:
مو‌سا فەرەج، سەرۆکی پێشووی ده‌سته‌ی عێراق رایگەیاند، دوای رووخانی سەددام و رژێمی بەعس زۆرینەی باڵەخانە و کۆشکەکانی سەربە حکومەتی عێراق، لەلایەن حزبە عێراقییە دەسەڵاتدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.
وەک مو‌سا فەرەج ئاماژەی پێدا، لەو سەردەمدا کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکی حکومەت بوو، فەرمانێکی دەرکرد، بۆ چۆڵکردنی باڵەخانەکان کە لەلایەن حزبەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.
محەممەد ئەلروبەیعی، چالاکوانی سیاسی بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئەلنەهرەین، یەکێک لە تیمەکانی دەستەی دەستپاکی و دیوانی وردبینی دارایی کە بۆ چاودێریکردنی خراپ بەکارهێنانی خانووبەرەی دەوڵەت پێکهێنراوە، دەڵێت: بەرپرسان، لایەنە سیاسییەکان و مافیاکانی نێو وڵاتەکەمان سوودیان لە موڵکە گشتییەکانی دەوڵەت وەرگرتووە.
لە ساڵی 2021 دەستەی نەزاهەی عێراق ژمارەی فەرمی ئەو موڵکانەی دەوڵەتی ئاشکرا کرد کە لەلایەن حزب و هێزە سیاسییەکانەوە بەکارهێنراون.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری کەریم ئەلغازی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهەی عێراق، بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو موڵکانەی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە 31 هەزار و 378 موڵک.
لەلای خۆیەوە، ئەمیر مەعموری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە داتای وەزارەتی دارایی، تەواوی ئەو موڵکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، نرخەکەیان گەیشتووەتە 45 ملیار دۆلار.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: تەنیا لە بەغدا چوار بۆ پێنج هەزار موڵک هەن کە دەستیان بەسەردا گیراوە یان زیادەڕۆییان تێدا کراوە.
مو‌سا فەرەج ئاشکرایکرد، "پرسی گەندەڵی لە کەرتی خانووبەرە لە عێراق رەنگە بڕەکەی بگاتە 600 ملیار دۆلار". ده‌شڵێت، به‌های كۆی ئه‌و موڵكانه‌ی له عێراق زێده‌ڕۆییان به‌سه‌ردا كراوه، چوار هێنده‌ی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ته كه ساڵی 2023، به 153 ملیار دۆلار دانرا.
به بارهگاكردنی كۆشك و باڵه‌خانه‌كانی سه‌رانی رژێمی به‌عس و به موڵكردنیان یان به بهكرێدانیان و ده‌ست خستنه ناوی، تا ئێستا جێی گفتوگۆ و مشتومڕی نێوان شاره‌زایان و چاودێرانه. خانووه‌كه‌ی تاریق عه‌زیز، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له سه‌رده‌می حزبی به‌عس، له‌وه‌ته‌ی رووخانی حزبه‌كه‌وه له ساڵی 2003، یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی باس ده‌كرێت.
ساڵی 2018، زیاد تاریق عه‌زیز كه له ئوردن نیشته‌جێیه، رایگه‌یاند مامه‌ڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و وه‌ك باره‌گا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خانووه‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به كرێ گرتووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له ئابی 2013ـدا یاسای ژماره 21ـی بۆ رێكخستنی كڕین و به‌كرێدانی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت دانا. له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ته‌میمی، پارێزه‌ر و شاره‌زای یاسای عێراقی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بوونی ئه‌و یاسایه، واته موڵكه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێشتر له ناویدا بوونه.
به گوته‌ی كه‌ندی، هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری به مه‌به‌ستی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گایانه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له چوارچێوه‌ی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت. ده‌شڵێت، زۆرێك له‌و باره‌گایانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت رێككه‌وتنیان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی ئه‌و باره‌گایانه به كرێ بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكرێت.
فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵكه‌كانی حكومه‌ت له ساڵی 2019ـدا، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی نووره جابری، په‌رله‌مانتاری عێراق بووه‌وه.
ناوه‌ندی ره‌وابیتی عێراقی بۆ لێتوێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شێك له‌و موڵك و باڵه‌خانه و كۆشكانه، به‌هاكانیان به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مه‌ڵێندرێت، به‌ڵام حكومه‌ت هه‌ندێكیانی هه‌رزانفرۆش كردووه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵییه و له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی جێبه‌جێكاری ده‌وڵه‌ت كۆتاییان پێ هێنراوه.
عه‌بدولسه‌لام حه‌سه‌ن حوسێن، وه‌به‌رهێنه‌ر و شاره‌زای ئابووری عێراق ده‌ڵێت، ده‌ستڕۆیشتووه‌كان پڕۆژه‌كان وه‌رده‌گرن، كه هیچ كه‌س بۆی نییه ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكات. ئه‌مه‌ش واتا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان یان حزب و فراكسیۆنه‌كانیان، په‌سند ناكرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نادرێت.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی رایگه‌یاندووه، توانراوه شه‌ش به‌رپرس له شه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی هاریكاری دانیشتووان ده‌ستگیر بكه‌ن، كه زه‌وی كشتوكاڵی كه موڵكی ده‌وڵه‌ت بووه، پارچه پارچه كردووه و پاشان به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی یاسا فرۆشتوویانه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه ده‌ڵێت، به‌های خه‌مڵێنراوی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان به‌سه‌ردا كراوه، ده‌گاته سه‌رووی 48 ملیار دینار.
موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق كه به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێ، له توانای دایه پشتگیری له بوودجه‌ی گشتی ئه‌و وڵاته بكات و له ئه‌گه‌ری باش به‌كارهێنانی، قازانجه‌كه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه.