رایۆلا پشكنینه پزیشكییه‌كانی پۆگبای بۆ مانچێسته‌ر یونایتد راگرت
.jpg)
مینۆ رایۆلای به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆگبای فڕه‌نسی و یانه‌ی یوڤینتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوه پشكنینه پزیشكیه‌كه‌ی پۆگبا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌بیانوی نه‌گه‌یشتنیان به‌رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
مانی‌و رازی بوو پۆگبا له شاری میامی ئامێریكا پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دواتر رایۆلا به ئیتالۆ لیڤانتی پزیشكی راگه‌یاندووه كه پشووه كورته‌كه‌ی له ئه‌وڕوپا بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان نه‌پچڕێنێت و پێی راگه‌یاندووه گرێبه‌سته‌كه تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆگبا به ئاراسته‌ی ریال مه‌درید ده‌ڕوات و هه‌نگاوێكیش له مانچێسته‌ر یونایتد دووركه‌وتۆته‌وه.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، پێشتر له نێوان ساڵانی 2009 ـ 2011 یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بووه، به‌ڵام ئه‌وكات وه‌ك میدیاكانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كرد و به گرێبه‌ستێكی بێ به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستبه‌رداری بوون، ئێستاش كه ئاستی هه‌ڵكشاوه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه بیگه‌ڕێننه‌وه.