"ریال مه‌درید له هه‌ڵه‌كانی رابردووی فێربووه"

لەژێر ناونیشانی "ڕیاڵ مەدرید لە هەڵەکانی ڕابردوو فێربوو". خۆزێ فیلیکس دیاز، ڕۆژنامەنووسێکی نزیکە لە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید، باسی لە کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی مێرینگێ کرد بەبێ ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لەخۆ بگرێت کە زۆر کەس چاوەڕێی بوون له دواساته‌كان ریال مه‌درید ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسیه له چنگی پاریس ده‌ربێنێت.
خۆزێ فیلیکس دیاز، لە وتارێکدا لە چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 ئه‌یلولی 2023 له ڕۆژنامەی "مارکا" بڵاو بووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: ڕیاڵ مەدرید چیتر ئاماده‌نییه سه‌ركێشی به ئاینده‌ی ئابووری خۆی بكات و ئاماده‌نییه گرێبه‌ستی شێتانه له‌گه‌ڵ هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهان بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا كلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند دوو گه‌وره‌ترین سووپه‌رستاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، هه‌ردووكیشیان ئامانجی ریال مه‌دریدن، به‌ڵام ئێستا بیركردنه‌وه و پرۆژه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن فلۆرێنتینیۆ پێرێز جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئاماده‌نین گرێبه‌ستی شێتانه له‌گه‌ڵ هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك به گرێبه‌ستی خه‌یاڵی بكه‌ن.
خۆزێ فیلیکس دیاز ئه‌وه‌شی نووسیوه: راسته هالاند و ئێمباپێ به‌شێكن له پرۆژه‌ی هێرشبه‌رانی ریال مه‌درید بۆ داهاتوو، یانه‌كه ده‌یه‌وێت باشترین ئه‌ستێره‌كانی جیهان بگوازێته‌وه، به‌ڵام فلۆرێنتینیۆ پێرێز پارێزگاری له ستراتیژییه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات، ناچێته نێو گرێبه‌ستی شێتانه، به‌ڵكو چاوه‌ڕێ ده‌كات له كاتی گونجاو به تێچووی كه‌م ئه‌ستێره‌كان په‌ڵكێشی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر ئێمباپێ ده‌یكات و هیچ په‌له ناكات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌ی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئیداره‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر فشاری هیچ لایه‌ك ناچێته نێو گفتووگۆی هیچ یاریزانێك، پێرێز به ته‌واوه‌تی پارێزگاری له‌و پرۆژه نوێیه‌ی ئێستای ده‌كات، هه‌روه‌كو چۆن هیچ فشارێك نه‌یتوانی بیرۆكه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ بگۆڕێت و ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵگرت بۆ هاوینی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی به گرێبه‌ستێكی ئازاد بیگوازێته‌وه.
خۆزێ فیلیکس دیاز ده‌شڵێت: مێركاتۆی ریال مه‌درید له‌م هاوینه سه‌ركه‌وتووبوو، له مانگی 7ـی رابردوو فلۆرێنتینیۆ پێرێز و كارلۆ ئه‌نچیلۆتی رایانگه‌یاند بازاری گواستنه‌وه بۆ ئه‌وان داخرا، دوای ئه‌وه‌ی جۆد بێلینگهامی له دۆرتمۆند گواسته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆسێلۆ له ئیسپانیۆل و فران گارسیا له رایۆ ڤایكانۆ، دواتر به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی تیبو كۆرتوا به ناچاری كیپا ئاریزابالاگای له چێڵسییه‌وه گواسته‌وه، هه‌ر ئه‌وكات بازاری گواستنه‌وه بۆ ریال مه‌درید داخرا.
لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگادایە بە 12 خاڵ، دوای تێپه‌ڕبوونی 4 گه‌ڕ، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان برده‌وه و هیچ خاڵێكیان له‌ده‌ست نه‌داوه.