یانه‌ی جه‌وییه له‌باره‌ی یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

دەستەی کارگێڕی یانەی قوه جه‌وییه بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه داوای گۆڕینی یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرییان كرد بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئەو هەواڵانه‌ی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه به ناڕاست وه‌سف ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 ئه‌یلوولی 2023، یانه‌ی قوه جه‌وییه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاند یانه‌كه‌یان پابه‌نده به بڕیاری یاریكردن له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، ده‌شڵێت: سبه‌ی دووشه‌ممه شاندێكی ئیداره‌ی یانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كۆده‌بنه‌وه بۆ كۆتایی هێنان له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی هه‌ڵبژاردنی یاریگه بۆ یارییه‌كانی جه‌وییه له چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
یانه‌ی جه‌وییه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كه‌یان له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو به‌ره‌و شاری هه‌ولێر گه‌شت ده‌كات بۆ ئاماده‌كاری و ده‌ستپێكردنی راهێنانه‌كان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سپاهانی ئێرانی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له چامپیۆنزلیگی ئاسیا كه بڕیاره یارییه‌كه له 18ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.