به‌په‌له.. رامۆس گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی

سێرخیۆ رامۆس چه‌ندان ئۆفه‌ری ڕه‌تكرده‌وه و دوای 18 ساڵ بڕیاری دا سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس و درێسی سێڤییا بپۆشێته‌وه، جه‌نه‌راڵه‌كه‌ی هێڵی به‌رگری پێشووی ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام خۆی به قه‌رزاری سێڤییا زانیوه و به‌ڵێنی پێدابوون رۆژێكدا بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه.
سێرخیۆ رامۆس دوای ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات، چه‌ندان ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كرا، دیارترینیان ئۆفه‌ری یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا بوو كه ئاماده بوو ساڵانه 11 ملیۆن یۆرۆی پێ بدات، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به‌رگریكاره ئیسپانییه‌كه هه‌ردووكی ڕه‌تكرده‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا هه‌ڵبژارد.
رامۆس ئه‌مڕۆ گه‌یشته هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس و له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ یانه‌كه‌ی منداڵی، گوتیشی: من قه‌رزاری باپیرم و باوكم و هانده‌رانی سێڤییام به‌ڵێنم پێدابوون رۆژێك دا بێت بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه، له پێناو سێڤییا چه‌ندان ئۆفه‌رم ڕه‌تكرده‌وه و به مووچه‌یه‌كی كه‌متر رازیبووم درێسی سێڤییا بپۆشمه‌وه.
سێرخیۆ رامۆس له ئه‌كادیمیای یانه‌ی سێڤییا پێگه‌یشتووه، ته‌مه‌نی 18 ساڵ بوو كاتێك له 2005 به به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ سێڤییای جێهێشت و روویكرده ریال مه‌درید، ئێستاش له ته‌مه‌نی 37 ساڵی، دوای 18 ساڵ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی منداڵی.
