هەولێر و زاخۆ و نەورۆز بۆ گواستنەوەی ئاسۆ رۆستەم لەسەر هێڵن

ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری كوردی یانه‌ی شورته‌
ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری كوردی یانه‌ی شورته‌

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، یانەکانی هەولێر و زاخۆ و نەورۆز لەگەڵ ئاسۆ رۆستەم لە گفتوگۆدان و ئەو هێرشبەرەی یانەی شوڕتە دەیەوێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی بگۆڕێت و بگەڕێتەوە یەکێک لە یانەکانی هەرێمی کوردستان، کە سەرەتای ئەمساڵ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سالمیەی کوەیتی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەکەی بەغدا کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، یانەی زاخۆ ئۆفەرێکی بە بڕی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینار پێشکەشی ئاسۆ رۆستەم کردووە و یانەی نەورۆزیش ئامادەیی دەربڕیوە بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن دینار ئاسۆ بگەڕێنێتەوە یانەکەی، یانەی هەولێریش ئامادەیە ئاسۆ بگەڕێنێتەوە یانەکەی بەڵام هەڵسەنگاندن بۆ نرخی ئەو یاریزانە دەکات.
ئاسۆ رۆستەم سەرەتای ئەمساڵ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ شوڕتە واژۆ کرد و بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە هێرشبەرە کوردەکە، یانەی شوڕتە داوای بڕێک پارە دەکات کە ئەم شایستە داراییەی یانەی شوڕتە بووەتە بەربەست لە بەردەم یەکلابوونەوەی چارەنووسی ئاسۆ رۆستەم لەم هاوینە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شورته‌
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شورته‌