"بارسێلۆنا به ڤیدیۆ ده‌یسه‌لمێنێت ناوبژیوانه‌كان لایه‌نگیری ریال مه‌درید ده‌كه‌ن"

خاڤێر میگێل شرۆڤه‌كارێكی ناوبژیوانانه له ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه بارسێلۆنا راپۆرتێكی ئاماده كردووه كه تێیدا هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید هه‌ژمار كراوه و به زیان بۆ بارسێلۆنا شكاوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوار هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا تێپه‌ڕیوه و ریال مه‌درید سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه لوتكه‌ی لالیگای گرتووه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆناش پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، به‌ڵام مشتومڕێكی زۆر له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان ده‌كرێن به‌تایبه‌تی له یارییه‌كانی دوو جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا.
خاڤێر میگێل له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه یانه‌ی بارسێلۆنا لیستێكی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانانی له یارییه‌كانی ریال مه‌درید ئاماده كردووه و باسی ئه‌و هه‌ڵانه‌شی كردووه له دژی بارسێلۆنا به‌كارهاتووه و به‌سوود بۆ ریال مه‌درید شكاوه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵانه‌ی كه ریال مه‌درید سوودی لێ وه‌رگرتووه
1ـ لێدانێكی پێناڵتی دروست بۆ ئاتڵێتیك بلباو هه‌ژمار نه‌كرا له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، له‌و یارییه‌دا مانزانۆ ناوبژیوان بوو.
2ـ تۆپێك به‌رده‌ستی بیلینگهام كه‌وت پێش گۆڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌لمیریا
3ـ گۆڵێكی دروست له لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه بۆ سێلتا ڤیگۆ ڕه‌تكرایه‌وه
4ـ گۆڵەکەی خۆسێلۆ بەرامبەر خیتافی سەرەتای هێرشه‌كه ئۆفساید بوو
ئه‌م هه‌ڵانه‌ی ئازاری بارسێلۆنای دا
1ـ لێدانێكی پێناڵتی بۆ بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر خیتافی هه‌ژمار نه‌كرا، به‌هۆی تۆپێكی ده‌ستی هه‌ڵه له‌سه‌ر گاڤی.
2ـ دوو لێدانی پێناڵتی له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر كادێز هه‌ژمار نه‌كرا
3ـ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر سۆرلوت یاریزانی ڤیاریال به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئۆفساید بوو
