کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

کەشناسی کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.  

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2023، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوارشەممە و سبە پێنجشەممەی راگەیاند.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2023:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى.

خێراى با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 – 25) کم /ک دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى سبەی پێنجشەممە 7ـی ئەیلوولی 2023:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

خێراى با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی:38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 38 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى

سۆران: 38 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى