به ڤیدیۆ.. شاندی جه‌وییه بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا گه‌یشته هه‌ولێر

شاندی یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌یوب ئۆدیشۆ گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره رۆژی 18ـی ئه‌م مانگه له یه‌كه‌مین یارییان له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی یانه‌ی سپاهانی ئێرانی ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندی یانه‌ی قوه جه‌وییه به فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له به‌غداوه گه‌شتی هه‌ولێریان كرد، سبه‌ی پێنجشه‌مه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان له هه‌ولێر بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
یانه‌ی قوه جه‌وییه، شاری هه‌ولێری وه‌كو یاریگه‌ی خۆی بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا هه‌ڵبژاردووه و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش یاریگه‌ی هه‌ولێری په‌سه‌ند كردووه.
جه‌وییه له گرووپی سێیه‌م هاوشانی یانه‌كانی ئیتیحادی سعوودیه، ئه‌جمكی ئۆزبه‌كیستان و سپاهانی ئێرانی یاریی ده‌كات.
جه‌وییه له یه‌كه‌مین یاریدا له رۆژی 18ـی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر رووبه‌ڕووی سپاهان ده‌بێته‌ووه، دواتر له رۆژی 2ـی مانگی داهاتوو بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌جمك گه‌شتی ئۆزبه‌كیستان ده‌كات.
له سێیه‌مین یاریدا له رۆژی 23ـ مانگی داهاتوو گه‌شتی شاری جدده‌ی سعوودیه ده‌كات و ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیتیحاد.
پاشان له چواره‌مین یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان قوه جه‌وییه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی ئیتیحادی سعوودیه ده‌كات.