پاریس ده‌یه‌وێت "هانده‌رێكی ریال مه‌درید" بكاته شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ

كارگێری پاریس سانجێرمان له ئێستاوه هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌وروپا بكاته شوێنگره‌وه‌ی كلیان ئێمباپێ، چونكه ئه‌و یاریزانه بڕیاری كۆتایی داوه له هاوینی داهاتوو له پاریس ده‌ڕوات.
كلیان ئێمباپێ تا ئه‌م كاتانه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی سووره و ئاماده‌نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی 2024 به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
تۆڕی هه‌واڵی "دیفێنسیا سێنتراڵ"ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه ره‌نگه گڤارای هێرشبه‌ری جۆرجیای یانه‌ی ناپۆلی بۆ وه‌رزی داهاتوو له پاریس ببێته شوێنگره‌وه‌ی كلیان ئێمباپێ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كارگێری یانه‌ی ناپۆلی ئاماده‌ن به‌رامبه‌ر 170 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری گڤارا بن، به كه‌متر له‌و نرخه رازی نابن ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه‌یان بڕوات.
گڤارا له دوایین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی رایگه‌یاندووه گه‌وره‌ترین خه‌ونی ئه‌و بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگه، ده‌شڵێت: یه‌كێك له خه‌ونه‌كانم ئه‌وه‌یه نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ببه‌مه‌وه، چونكه له منداڵییه‌وه هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه‌م و پێشتر به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی ریال مه‌دریدمان كردووه.
گڤارا ته‌مه‌نی 22 ساڵه، له هاوینی 2022 له یانه‌ی دینامۆ باتیومی جۆرجی به به‌های 13 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ناپۆلی، ئێستا نرخی ئه‌و یاریزانه له بۆرسه سه‌رووی 85 ملیۆن یۆرۆیه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی تا هاوینی 2027ـه. گڤارا له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ ناپۆلی له كۆی 45 یاری، 14 گۆڵ و 18 ئاسیستی كرد.
