"یاریزانێكی چێڵسی مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی خۆی"
یانەی چێڵسی هۆشداریی داوەتە میخایلۆ مودریك یاریزانی ئۆکراینی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی له مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌كات و ته‌ندروستی خۆی خستووه‌ته مه‌ترسی.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، میخایلۆ مودریك له پێناو به‌هێزكردنی توانای جه‌سته‌یی و بوونی له‌شولارێكی جوان رۆژانه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ مه‌شقه‌كانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ده‌سته‌ی پزیشكی و راهێنه‌رانی چێڵسی دروست كردووه.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، مودریك به ته‌واوه‌تی پابه‌نده به‌و مه‌شق و راهێنانه توندانه‌ی یانه‌ی چێڵسی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، دوای راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، ده‌چێته هۆڵەکانی له‌شجوانی و دوور له پلان و به‌رنامه‌ی یانه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی زیاده ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویەتی: مودریك هه‌موو پلانه‌كانی مه‌شقی یانه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام هه‌میشه ده‌رفه‌ته‌كان ده‌قۆزێته‌وه و ده‌چێته هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌شقی زیاده ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌م له‌شولارێكی جوانتری هه‌بێت، هه‌م ئاستیشی باشتر بكات.
مودریك رۆژانه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی تایبه‌تی خۆی به ناوی (دیما زابۆڤسکی) کاردەکات، زۆرجار ڤیدیۆی وەرزشەکانی لە ئەکاونتی خۆی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.
مودریك به‌وه ناسراوه كه خێراترین یاریزانی پرێمه‌رلیگه، ته‌نانه‌ت وێسلی فۆفانای هاوڕێی له دوایین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: مودریك خێراترین یاریزانه كه به‌رامبه‌ری یاریم كردووه، ته‌نانه‌ت له كلیان ئێمباپێی هاونیشتیمانم خێراتره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مودریك ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكان نه‌یتوانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ به ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربكه‌وێت.
مودریك دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاختار ئاستی گه‌یشته لوتكه، چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره ئۆكراینیه‌ی دا، دواجار له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ساڵی 2022 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی كرد.
مودریك لەم وەرزەدا 3 یاریی لەگەڵ چێڵسی کردووە، به کۆی گشتی ته‌نیا 66 خولەک یاریی كردووه، هیچ گۆڵ و ئاسیستێكی نه‌كردووه، وەرزی ڕابردووش ته‌نیا به‌شداریی له 17 یاری كردووه.
View this post on Instagram