ناسڕ خلێفی هێرشی كرده سه‌ر ریال مه‌درید و بارسێلۆنا
ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ چوار ساڵی دیكه به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی یانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرایه‌وه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه راسته‌وخۆ هێرشی كرده سه‌ر یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 ئه‌یلوولی 2023 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نه‌وانی له به‌رلین به‌رگری له یانه‌كانی ئه‌وروپا كرد و گوتی: مه‌ترسن ئێمه به‌هێزترین خول و پاڵه‌وانێتیمان هه‌یه و خولی سعوودیه هیچ كاریگه‌ری له ئه‌وروپا ناكات.
ناسڕ خلێفی گوتیشی: ره‌نگه پێتانوابێت وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان سیاسه‌ت و وه‌رزش تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه و راست نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته چاومان له خوله‌كانی خۆمان بێت، ئێمه له ئه‌وروپاین باشترین خول و پاڵهوانییهتییهكانمان هه‌یه، پێویسته چاومان ته‌نیا له خۆمان بێت، باسكردنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا دادپه‌روه‌ری نییه، ناكرێت بیرمان لای ده‌ره‌وه بێت، پێویسته ته‌نیا بیر له گه‌شه‌كردنی خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی خۆمان بكه‌ینه‌وه.
خلێفی ده‌شڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڕای هیچ كه‌سێك نابم كه باس له‌وه بكات گرێبه‌سته گه‌وره‌كانی خولی سعوودیه مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌وروپا دروست ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ئێمه‌ین باشترین خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و باشترین یاریزان و یانه‌كانی جیهانمان هه‌یه، ئێمه مهترسییهكهین، نه‌ك هیچ خولێكی دیكه.
دواتر سه‌رۆكه قهتهرییهكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گوتی: شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سووپه‌رلیگ، ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێمه كۆتایی هاتووه، هیچ كه‌س ئاماده نییه به‌شداریی ئه‌و پڕۆژه‌یه بكات، سه‌رجه‌م یانه‌كان گوتیان نه‌خێر، ئه‌وه یۆڤێنتۆسیش كشایه‌وه و ئێستا ته‌نیا دوو یانه له پرۆژه‌كه بوونیان هه‌یه، بۆیه پێموانییه هیچ شتێك له ئارادا بێت و سه‌ربگرێت.