رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای کەرکووک – بەغدا گیانلەدەستدانی شەش کەسی لێدەکەوێتەوە
K24 - هەولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سەر رێگای كه‌ركووك ـ به‌غدا شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له رێگای نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سێ ئۆتۆمبێلەکە له نزیك وێستگه‌ی به‌نزینی ره‌زوان لەنزیک خورماتوو پێکیاندا داوە و بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی چواری دیکە.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، ئەمە دووەم رووداوی هاتووچۆیە کە لەسەر رێگای کەرکووک – بەغدا روودەدات، لە یەکەم رووداودا کوڕ و باوکێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.