عێراق به‌شداری له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆڵبارین ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق پرسی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كردووه‌ته كاری له‌پێشینه‌یی خۆی.
نه‌زار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له (كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆڵبارین، كه به به‌شداری 50 وڵات و 15 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت)، رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كردووه‌ته كاری له پێشینه‌یی، بۆ ئه‌مه ئاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رزكردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ئاماده‌یی عێراقی له‌پێناو فراوانكردنی هاریكاری و گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و خۆڵبارین نیشاندا، به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌كان ده‌ربڕی، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، راسپارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ژینگه و ئابووری، له پلانی 2030 ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه خۆڵبارینی وه‌ك ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌ژماركردووه.
به گوێره‌ی بۆچوونی زاناكان خۆڵبارین ئەو گەردە وردانەی تەپوتۆز و لمە، بەهۆی جوڵەی باوە بەرزدەبنەوە و لە هەوادا جوڵە دەكەن، ئەویش بەهۆی جیاوازی لە سیسته‌می پاڵەپەستۆی هەوادا دێنەئاراوە و دەبێتە هۆی هەڵكردنی با، دەكرێت ئەو خۆڵبارینە (العواصف الترابیة) لە ناوچەیەكی دوور و لە دەرەوەی وڵاتەوە هەڵبكات، یان لەنێوخۆی وڵات و ناوچە نزیكەكانهوه بێت، كه كاریگه‌ری زۆر خراپ بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.