دایكی چه‌كدارێكی داعش: هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌كات
مێرده‌كه‌ی له هێرشێكی ئه‌مریكا له سوریا كوژراوه
K24 – هه‌ولێر
دایكی چه‌كدارێكی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له شاری ره‌قه‌ی سوریا كوژرا.
"ساڵی جونز" دایكی ئه‌و دوو كوڕه‌ی كه له به‌ریتانیه‌وه چوونه ناو داعش، خۆی شاردۆته‌وه، له وانه‌یه پلانی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌مریكا كوژرا.
ساڵی جۆنز له دوایین كۆمێنیت له تۆرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسیوه نزیكه له‌وه‌ی كه ببێته خۆكوژی "بێوه‌ژنی ره‌شپووش".
"بێوه‌ژنی ره‌شپووش" به‌و گرووپه له ژنانی چیچان ده‌گوترێت كه پاش كوژرانی مێرده‌كانیان، به‌هێرشی خۆكوژی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی روسیا.
له كۆمینته‌كه‌دا، ستایشی بێوه‌ژنێكی مسڵمانی خه‌ڵكی چیچان كردووه، كه له ساڵی 2000، به هێرشیكی خۆكوژی 27 سه‌ربازی روسی كوشت.
جۆنزی 47 ساڵی له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كوڕه 10 ساڵه‌كه‌ی چووه سوریا، كه له دوایین قسه‌كانیدا گوتبووی: "ده‌زانم چی ده‌كه‌م. به‌هه‌شه‌ت نرخی خۆی هه‌یه و هیوادارم منیش ئه‌و نرخه‌م هه‌بێت بۆ رویشتن بۆ به‌هه‌شت".
رۆژنامه‌ی ئیندێپێندنت نووسیوه، ئه‌گه‌ر ساڵی جۆنز هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بباته سه‌ر ده‌بێته یه‌كه‌م ژنی خۆكوژی داعش.