کۆسرەت رەسوڵ لە ساڵیادی ریفراندۆمدا: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە

 لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە ئەوپەڕی شانازی و یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانی دادەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری پێشووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی لە ساڵیادی ریفراندۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە؛ "ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم، کە سەرپەرشتی کردنی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانمان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ سپێردرا".

کۆسرەت رەسووڵ عەلی هەروەها نووسیویەتی "لە رووداوێکی مێژوویی و دەگمەندا خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە ریفراندۆم دەنگیان دا و کوردستانییەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە."

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا نزیکەی سەدا 93ـی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.