راوێژكارێكی سوودانی: جووڵه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردووه

K24 - هەولێر:
راوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، جووڵه‌یه‌ك له‌لان حكومه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردووه.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح، راوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، جووڵه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستیپێكردووه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، به‌ئه‌ندامبوونی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی "ئێیج مۆنت"ـی نێوده‌وڵه‌تی كاری ئاڵوگۆڕی زانییاریی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر ئاسانتر ده‌كات.
ساڵح بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراقی گوتی: مادده‌ی 14 له یاسای ژماره 7ی ساڵی 2019ی تایبه‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره، حكومه‌تی پابه‌ندكردووه به‌وه‌ی رێككه‌وتنی وه‌به‌رهێنان و ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك بكات، كه پاره‌ی عێراقی لێیه، پێویسته كار به حوكمه‌كانی یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌وه بكات، له‌ناویشیان ئه‌و پاره‌یه‌ی له دوای ساڵی 2003ـه‌وه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و تاوانه ئابووری و داراییه جیاوازه‌كانه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و گوتیشی: ئێستا ئه‌و یاسایه كارپێكراوه.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه، دادگای کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه ده‌ركرد، کە له عێراق بە دزی سەدە ناسرا.