وه‌زیری نه‌وتی عێراق: تێكڕای به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق، زیاتر له 4 ملیۆن به‌رمیله

K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی عێراق 4 ملیۆن و 230 هه‌زار به‌رمیله.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی عێراق 4 ملیۆن و 230 هه‌زار به‌رمیله، له‌كاتێكدا تێكڕای هه‌نارده‌كرد 3 ملیۆن و 350 هه‌زار به‌رمیله.
عه‌بدولغه‌نی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له دوو هه‌فته ئه‌لب ئارسلان به‌یره‌قدار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، خه‌ریكی كاری چاككردنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌نده‌ری جه‌یهان كۆتایی دێت، كه له مانگی مارسی رابردووه‌وه به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له پاریس، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌و به‌نده‌ره‌وه راگیرابوو.
رۆژی (1ـی ئەیلوولی 2023) وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هەناردەکردن و داهاتی نەوتی بۆ مانگی هەشت ئاشکراکرد، کە بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، لە فرۆشتنی 106 ملیۆن و 122 هەزار و 874 بەرمیل نەوتدا، داهاتەکەی هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلاربووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق روونیکردووەتەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 105 ملیۆن و 236 هەزار و 963 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، هەروەها 464 هەزار و 725 بەرمیلیش هەناردەی ئوردن کراوە و لە کێڵگەی نەوتی گەیارەش، 421 هەزار و 156 بەرمیل هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.
لەبارەی هەناردەکردنی رۆژانە، وەزارەتی نەوتی عێراق روونیکردووەتەوە، رۆژانە سێ ملیۆن و 423 هەزار بەرمیل هەناردەکراوە کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت 83.35 دۆلار بووە.