فه‌ریاد فازڵ: بوونی سیسته‌مێك بۆ داڕشتنی زمانی كوردی ئه‌رك و پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه

K24 – هەولێر:
پسپۆڕێكی زمانی كوردی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی سیسته‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته‌وه بۆ فێربوونی زمانی كوردی و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتووی كورد، ده‌شڵێت، زمانی كوردی ده‌توانێت هاوشانی زمانه زیندووهكان خۆی نیشان بدات و پێناسه‌ی بوونی خۆی بكات.
فه‌ریاد فازڵ، سه‌رۆكی ئینستیتیوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا منداڵ له ماڵه‌وه فێری زمان ده‌بێت، دواتر له خوێندن و له زانكۆ ده‌توانێت پێشی بخات،. گوتیشی، ساڵی 2022 له پای كاره زانستییه‌كانیان له بواری زمانی كوردی و ناساندنی به ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا رێزی لێناون و سه‌رسامی خۆی به‌رامبه‌ر به زمانی كوردی نیشان داوه و پێی گوتوون، ئه‌وه‌ی ئێوه له ئینستیتیوتهكهتان كردووتانه، كاری 100 ساڵ بووه، به‌ڵام ئێوه له 40 ساڵدا پێشكه‌شتان كردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه زمانی كوردی له ئێستا به ئاستێك گه‌یه‌ندراوه، كه هاوشانی زمانه زیندووه‌كانی دنیایه بۆ نموونه زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و زمانه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه. روونیشیكرده‌وه، زمان به‌رامبه‌ر به چه‌ك به‌كاردێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وان له ئینستیتیوتهكهیان ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه كورد به ته‌نیا ئازا نین له رووی جه‌نگ و شه‌ڕه‌وه، به‌ڵكوو له مه‌یدانی زمان و ئه‌ده‌ب و كولتووریش ده‌توانێت كێبه‌ركێی زمانه گه‌وره‌كانی جیهان بكات، به‌تایبه‌ت گوتی، شیعره‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی كردووه‌ته زمانی ئه‌ڵمانی، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمان ئه‌و راستییانه‌ی زمانی كوردی ببینێت.
فه‌ریاد فازڵ تێبینی ئه‌وه‌ی كرد له هه‌رێمی كوردستاندا تاكو ئێستا نه‌خشه و ستراتیژیه‌تێك بۆ ئایینده‌ی زمانی كوردی نه‌كێشراوه و دانه‌نراوه، بوونی زۆری و فره‌لایه‌نی داموده‌زگاكانی له هه‌رێمی كوردستانیش به كه‌مته‌رخه‌م زانی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی له بواری زمان و ئه‌ده‌ب و كولتووری كوردییه‌وه هه‌یانه و له ئه‌ستۆیاندایه. به پێویستیشی زانی لایه‌نی زمانه‌وانی له ئه‌كادیمیای كوردی به‌هێز بكرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته كه به‌شێكه له‌ناو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌كادیمیا.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، بوونی سیسته‌مێك بۆ داڕشتنی زمانی كوردی پێویسته و له‌به‌رچاوگرتنی وه‌ك ئه‌ركی كه‌سانی زمان‌زان و زمان‌ناس و پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌یه و پرسێكی نهتهوهیییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت خزمه‌ت به نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو بكرێت، زمانه‌كه‌یان به باشتر له‌لا به‌رجه‌سته بێت و له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌دا له قوتابخانه‌دا په‌روه‌رده بكرێن.
رۆژی 21ـی شوباتی 2023، فه‌ریاد فازیڵ سه‌رۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارساڵ له میانه‌ی كۆڕێكدا له هه‌ولێر ئاماژه‌م به‌وه كرد، ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ڵواسراون، به‌داخه‌وه‌م زمانی كوردی‌یان تێدا نییه، هه‌روه‌ها باسم له‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌مێننه‌وه، ده‌بێت فێری كوردی بكرێن، سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌م دوو پرسه‌ی كرد به دوو فه‌رمان و پیرۆزباییشی لێده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین، راشیگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موو هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌كان له پرۆگرامه‌كانی خوێندن لاببرێن، چونكه دواتر نه‌وه‌كانمان به‌هه‌ڵه فێری زمانی دایكیان ده‌بن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی منداڵه‌كانیان به زمانه‌كانی دیكه ده‌خه‌نه به‌رخوێندن، بێگومان له زمانی دایك بێبه‌ش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت له ته‌واوی قوتابخانه‌كان زمانی كوردی گرنگی پێبدرێت".