به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی هۆشداری له ئاوی ژێر زه‌وی عێراق ده‌دات

K24 - هەولێر
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ناسراو به (WFP) هۆشداری له به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی لە عێراق ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌نابردن بۆ ئاوی ژێر زه‌وی كه نزیكه‌ی 6 ملیار مه‌تر سێجایه، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
عه‌لی ره‌زا قوڕه‌یشی، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لە به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاوی ژێر زه‌وی لەڕێگه‌ی بارانەوە و لە حەوزەکانی ناخی زەویدا كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئەوەی هاوسەنگی بپارێزێت، بۆیه بەکارهێنانیشی بە تێپەڕبوونی کات رێژه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
قوڕه‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دژی به‌كارهێنانی نین بۆ كاری كشتوكاڵی، به‌ڵام پێویسته ئیداره‌یه‌ك هه‌بێت رێگری له هه‌ده‌رچوونی ئاو و پاراستنی ئاو و هاوسه‌نگی ئاوی ژێر زه‌وی بكات، بۆیه نابێت عێراقییه‌كان له به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌ویدا بێ‌باك بن و ده‌بێت بیر له دواڕۆژیان بكه‌نه‌وه.