سەرچاوەیەک لە ئارتی بانک: راکێشانی دۆلار لە بانک ئاسایی بووەتەوە

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی بە بڕیارێک راکێشانی دۆلار لە بانک راگیرا، کێشەکە چارەسەر کراوە و ئەمڕۆ هاووڵاتییان دەتوانن پارە بە دۆلار لە بانک رابکێشن.

سەرچاوەیەک لە ئارتی بانک بە کوردستان24ی راگەیاند، کێشەی راکێشانی پارە بە دۆلار لە بانک چارەسەر کراوە، هاووڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پارەکانیان بە دۆلار لە بانک رابکێشن و هیچ کێشەیەک نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 132 هەزار دینار لە بانکەکان وەربگیرێت، بەهۆی ئەو فشارەی کە هەیە لە هەندێک کاتیشدا پارە بە دۆلار نادرێت و دەبێ بە دینار رایبکێشی.

بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، حکومەتی عێراق چەندین رێکاری گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە، بەڵام تائێستا ئەو بڕیار و رێکارانەی بانکی ناوەندیی و حکومەتی عێراقی کاریگەرییان نەبووە.

Fly Erbil Advertisment