مەریوان قەرەنی: مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک نایاسایی بوو
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقم دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک تەقەیان لە هاووڵاتییانی کورد کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا: هێزەکی ئەمنی زۆر هێشتا لە گەڕەکەکانی ناو کەرکووک ماونەتەوە.
مەریوان قەرەنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دوا هەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24، رایگەیاند، "رۆژی شەممەی رابردوو بڕیارەک دەرچوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لێژنەیەک پێکبهێنرێت لە لیژنەی ئەمن و بەرگری سەبارەت بە پیداچوونە بە رووداوەکەی کەرکووک، ئەمڕۆ ئێمە لەو لیژنە سەردانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووکمان کرد و لەویدا لەگەڵیان کۆبووینەوە".
هەروەها راشیگەیاند، لەوێدا ئەوان راپۆرتێکیان پێشکەشکرد و راپۆرتێکی یەکلایەنە بوو لاینگری زۆر پێوەدیار بوو، چەندین تێبینیمان هەبوو لەسەر ئەو راپۆرتە، ئەوان دەیانگووت" کە کوردەکان بوونە چەکیان پێبووە لاینەکەیدی چەکیان پێ نەبووە"، "ئێمەش کۆمەڵێک بەڵگەمان خستەڕوو لەسەر راستی رووداوەکە کە چەکدارەکان کوردەکان نەبوونە بەڵکو عەرەبەکان بوونە تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەران کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا، "راپۆرتی خۆمان خستەڕوو و کۆمەڵێک بەڵگەمان ئاشکراکرد بۆیان، بەڵام ئەوان وەڵامیان پینەبوو و بابەتەکانیان راگرت".
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، گوتی: لەگەڵ خانەوادەی جوار شەهیدە کوردەکان کۆبووینەوە و داواکاریان لە ئێمە هەبوو، کە چیدیکە ئەو فیتنانە روونەدات ، ئاماژەیان بەوە کرد، ئەوە ئەو فیتنەی دروستکردوە خەڵکی رەسەنی کەرکووک نیینە هی دەوروبەری کەرکووکن.
مەریوان قەرەنی، ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک تەقەیان لە هاووڵاتییان کردووە و هەروەها هێزێکی زۆر لە گەڕەکەکانی کەرکووک ماونەتەوە.
رۆژی شەممە (9ـی ئەیلوولی 2023)، لە یەکەم دانیشتنی ئاسایی ئەم وەرزە یاساییەی پەرلەمانی عێراق، لەسەر داوای پەرلەمانتارانی کورد، بڕگەی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئەمنی و رووداوەکانی ئەم دواییەی شارەکە و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە یاسای بودجە هاتووە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، بۆ کۆبوونەوەکە زیادکرا، لەسەر دۆخی کەرکووک، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقی راسپارد تاکوو سەردانی پارێزگای کەرکووک بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئەم دواییە و خستنەڕووی راستییەکان و راپۆرتێک لەوبارەیەوە بۆ پەرلەمانی عێراق ئامادە بکەن.