یاریزانێكی به‌رازیل ده‌روونی تێكچووه

ریچارلسۆن ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بۆلیڤا له یاریگه هاته ده‌ره‌وه ده‌ستی كرد به گریان، دواتر دانی به‌وه داناوه كه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه تێكچووه، ده‌شڵێت: بگه‌ڕێمه‌وه ئینگلته‌را راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكێكی ده‌روونی ده‌كه‌م.
ڕیچارلیسۆنی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له دوای مۆندیالی 2022 هیچ گۆڵێكی بۆ به‌رازیل نه‌كردووه، له دوایین دوو یاریش به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا و پیرۆ نه‌یتوانیوه گۆڵ بكات.
ڕیچارلیسۆن لە هێڵی هێرشبردنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، هاوشانی ڕافینیای یاریزانی بارسێلۆنا، ڕۆدریگۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و نێیمار یاریزانی هیلال یاریی كرد، به‌ڵام ئاستی به‌شێوه‌یه‌كی ناجێگیر ده‌ركه‌وت.
ریچارلسۆن دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆتایی به یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال هێنا، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند هه‌ست ده‌كات له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو نییه، گوتیشی: بگه‌ڕێمه‌وه ئینگڵته‌را راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چی له نێو مێشك و ناخم دایه، چونكه هه‌ست به‌باشبوون ناكه‌م.
رۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌رازیلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریچارلسۆن كردووه چونكه چه‌ندان ده‌رفه‌تی ئاسانی له یارییه‌كان له‌ده‌ستداوه، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كانیش هه‌ستیان كردووه دۆخی ریچارلسۆن باش نییه.
ڕیچارلیسۆن وه‌كو هێرشبه‌رێكی سه‌ره‌ڕم ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆتێنهام ده‌ستی به وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ كرد، له 3 یاری سه‌ره‌تا وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداریی كرد و هیچ گۆڵێكی نه‌كرد، له دوایین یاریش له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی تۆتێنهام دانرا.
ریچارلسۆن دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆتێنهام كرد، له 40 یاریدا، ته‌نیا 4 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه تا 2027ـه.