داواده‌كرێت پێداچوونه‌وه به بانكه ئه‌هلییه‌كاندا بكرێت

K24 - ھەولێر
لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق داوی كردووه پێداچوونه‌وه به سیسته‌می كاری بانكه ئه‌هلیه‌كاندا بكرێت، راشیگه‌یاندووه، كاری بانكه ئه‌هلیه‌كان ته‌نها بریتیه له قازانج كردن له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراودا.
فالح ساری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق داوای له بانكی ناوه‌ندی كردووه پێداوچوونه‌وه بكات به سیسته‌می كاری بانكه ئه‌هلیه‌كان، چونكه ئه‌و بانكانه به بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌ندرێن له سیسته‌می ئابووریدا.
ساری راشیگه‌یاندووه، كاری بانكه ئه‌هلیه‌كان كورت بووه‌ته‌وه له قازانج كردن له كڕین و فرۆشتنه‌وه‌ی دراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌چالاكی ئابووری داناندرێت وپێویسته ئه‌و بانكانه‌ی چالاك نین دابخرێن یان تێكه‌ڵی بانكەكانی دیكه بكرێن، تاكو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی بكه‌ن له بووژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئابووریدا.