شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت هه‌نگاوێك ده‌گرینه‌به‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی عێراق ده‌بێت

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌رامبه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌نگاوێك ده‌گرنه‌به‌ر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی عێراق ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاخه‌وان عه‌بدولڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. روونیشیكرده‌وه ئه‌مڕۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاجیاكانی ناو په‌رله‌مان هه‌بووه و زۆربه‌یان هاوسۆز و هاوهه‌ڵوێست بوونه سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر قووت و بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵ به بابه‌ته‌كانی دیكه بكرێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق ئاماژه به‌وه كرد، به سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاجیاكانی عێراقییان گوتووه، كه له په‌رله‌مان ده‌سته‌وسان ناوه‌ستن بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌رامبه‌ر خواردن و پێشێلكردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نابن و هه‌مووان هاوڕا و هاوده‌نگن. گوتیشی، ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌م له یه‌كگرتوویی دایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆڵی یه‌كگرتوویی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی به‌رز نرخاند و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئه‌و یه‌كڕیزییه وایكرد فراكسیۆنه‌كانی دیكه نه‌توانن وه‌ڵامی ئه‌رێنییان بده‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌وان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق هاوشانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به جیددی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌كه‌وێت و ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی دیكه تێكه‌ڵ نه‌كرێت و نابێت به هه‌ڵواسراوی بمێنێته‌وه. گوتیشی، فراكسیۆنه عێراقییه‌كان پێیان گوتوون، یه‌ك دوو رۆژ ده‌رفه‌تیان پێ بده‌ن تاوه‌كو هه‌موو لایه‌ك به ئه‌نجام ده‌گه‌ن. سه‌رننجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئیمزاكان له‌سه‌رووی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه پێویست بوو كۆی بكه‌نه‌وه بۆ ناردن و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ لایه‌نێكی عێراقی پێچه‌وانه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزنه‌وه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاتن ره‌وانه بكرێت و چیتر دوانه‌كه‌وێت. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی، به روونی به فراكسیۆنه‌كانمان گوتووه كه چیتر ئارام ناگرین له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و گه‌له‌كه‌ی برسی كراوه. جه‌ختیشیكرده‌وه پێیان گوتوون، ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن، هه‌ندێك هه‌نگاو ده‌نێن پێشبینی نه‌كراوه و دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی له عێراق ده‌بێت.