حه‌یده‌ر لامی: سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگه

K24 - هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوه له‌ناو هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
حه‌یده‌ر لامی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌كرێت هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان پشت به دیالۆگ و گفتوگۆی دیموكراسییانه ببه‌ستن، به پێویستیشی زانی هه‌مووان بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێنه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر چاره‌سه‌ری و رێككه‌وتنێك له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه بێت، به‌رهه‌مدار ده‌بێت و ده‌بێته رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری راسته‌قینه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسیی نییه جیاوازی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب بكات و لێكیان جیا بكاته‌وه، وه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن نه‌یتوانی ئه‌و خواسته‌ی به‌دیبهێنێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كورد به‌شدارییه‌كی كارا و گاریگه‌ری له رووخانی رژێمی به‌عسدا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت كه هه‌ولێر ناوه‌ندی حزبی ده‌عوه بوو و له‌وێوه چالاكییه‌كانی خۆی له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام ده‌دا.
به‌پێویستیشی زانی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان به‌ده‌سته‌وه‌یه، جه‌خت له‌سه‌ر پره‌نسیپی دیموكراسی بكه‌نه‌وه. ناوبراو گه‌شبینی خۆشی به‌رامبه‌ر سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، چاره‌سه‌رییه‌كی باش به‌ڕێوه‌یه. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان عه‌لی لامی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ناكرێت سیاسه‌ت گه‌لانی عێراق له یه‌كدی جیابكاته‌وه، به‌ڵكو كورد له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له سه‌رتاسه‌ری گه‌لی عێراق و ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه به ئاشته‌واییه‌وه ده‌ژین، بۆیه له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ماف و شایسته‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت و پێویست ده‌كات رێژه‌ی له سه‌رووی 12% وه‌ك شایسته‌ی دیاریكراوی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
حه‌یده‌ر لامی دووپاتیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌بێت مادده‌ی 140 و سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام ئه‌و جۆره كێشانه دروست ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
له سه‌ره‌تادا کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دواتر ئەندامێکی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەرێنی بوو، هەواڵی خۆش هەیە و بەبێ ئەنجام ناگەڕێینەوە".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردووه، له دیداری نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختكراوه‌ته‌وه له دۆزینەوەی چاره‌سه‌ریی گونجاو بۆ كێشه یاسایی و داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا.
ئاماژە بەوەش دراوە، له دیداره‌كه‌دا سەرۆکوه‌زیرانی عێراق دووپاتی کردەوە، رێبازی حکومەتەکەی لەسەر بنەمای سەقامگیری هەمیشەیی و دوور لە ناکۆکییە.
سوودانی گوتیشی: حکومەتی عێراق جددیە لە دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
پاشان شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری عێراقی كرد و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە، وەکو پارێزەری دەستوور دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار بهێنێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) رایگەیاند "ئەمڕۆ لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد". ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆیان لەسەر دۆخی کەرکووک و شنگال و کێشە داراییەکان کرد.
مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: داوام لە سەرۆک کۆمار کرد وەکو پارێزەری دەستوور دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار بهێنێت.
له درێژه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌دا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی كۆبووه‌وه.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له زنجیره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی، له‌گه‌ڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی عێراقی كۆبووه‌وه.
دوای ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان کردووەتەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرۆکی حکومەت هەروەها دووپاتیکردووەتەوە، "نابێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن."
دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌رده‌وام بوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ كۆبووه‌وه.
پاشان کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد.
دواتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەوردی باسی ژمارە و داتاکانمان کرد سەبارەت بە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بە سەرۆکی پەرلەمانم راگەیاند کە مووچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی تەواویان وەرگرتووە، لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەختیدا دەژین، بۆیە ئاماژەم بەوە دا کە پاڵپشتی ئێوە پێوستە بۆ چارەسەری کێشەکان، کە چارەسەرێکی ڕیشەیی دەوێت و نابێت خەڵکی ئێمە چیدیکە لە دڵەڕاوکێدا بن.
هەروەها لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان.
لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات و کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرا، جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنیان و زامنکردنی موچەی فەرمانبەران لە سەرتاسەری وڵات‌دا.
دواتر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووه‌وه.
پاشان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتاییان له باره‌یه‌وه بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌شبینی خۆشی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ربڕی. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌رجه‌م مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور بكه‌ن و هه‌موو شایسته و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككاره‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاڵپشتی و هاریكاری لایه‌نه سیاسییه‌كانیش دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێكی باش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئاراسته‌كان ئه‌رێنینه و گه‌شبینن بۆ چاره‌سه‌ركردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ش کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەستیپێکرد و تێیدا لەبارەی شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ كرا.