وه‌زیری وزه‌ی توركیا: هێڵی گواستنه‌وه‌ی نەوتی کەرکووک - جەیھان بۆ كاركردن ئاماده‌یه

K24 – هەولێر:
ئەلپئەرسلان بەیرەکتار وه‌زیری وزه‌ی توركیا، رایگه‌یاند، پشكنینی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نەوتی کەرکووک - جەیھان ته‌واو بووه، بۆ كاركردن ئاماده‌یه.
بەیرەکتار هه‌روه‌ها گوتی: "له‌مڕۆوه هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کەرکووک - جەیھان له رووی ته‌كنیكییه‌وه ئاماده‌یه و له ئێستادا خه‌ریكن راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی حكومه‌تی توركیای ده‌كه‌ن". بێ ئه‌وه‌ی كاتی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت دیاریبكات.
پێشتریش ئەلپئەرسلان بەیرەکتار، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی TRTـی توركیا گوتبووی، ئامانجمان ئەوەیە بە زووترین كات هێڵی گواستنه‌وه‌ی نەوتی کەرکووک - جەیھان بخەینە كار.
گوتبووشی، بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات زیانی بە بۆری نەوت گەیاندووه و دواتریش ئەو لافاوەی ئاداری ئەمساڵ لە ناوچەکەدا، بووە هۆی دروستبوونی دزەکردنی نەوت لە هێڵی بۆری نەوت.
رۆژی 22ـی مانگی رابردوو لە ئەنكەرە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنكەرە لەگەڵ ئەلپئەرسلان بەیرەکتار وەزیری وزەی توركیا كۆبووەوە و رۆژی 24ی هه‌مان مانگیش (ئابی رابردوو) بەیرەکتار سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، كه هاوكاتی سه‌ردانه‌كه‌ی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا.
دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لەنێوان تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی نووسراوی ئاراستەی تورکیا کردووە، بەڵام تاکو ئێستا به‌غدا چاوەڕێی وەڵامی ئه‌نقه‌ره‌ن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.