كاردانه‌وه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا له میدیا عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا

K24 – هەولێر:
سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌یاوه‌ری شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌سه‌ر پرسه‌كانی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پرسانه‌ی كه به هه‌ڵواسراوی له‌نێوان هه‌ردوولادا ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و به گرنگییه‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی ده‌ڕوانن.
له‌سه‌ر ئاستی میدیای عه‌ره‌بی و جیهانیدا، په‌یمانگای واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راپۆرتێكدا تیشكی خستۆته‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رایگه‌یاندووه، مه‌سرور بارزانی ئومێده‌واره له‌گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌دیداری نێوان مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باس له‌و دۆسیانه كراوه كه جێی ناكۆكی هه‌ردوولان به‌تایبه‌تی پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌ی ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابعی میسری به بایه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا ده‌ڕوانێت و نووسیویه‌تی، له‌دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق، پێداگیریی له متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری گشت كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، كێشه‌ی كه‌ركووكیش پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
سوودانی و مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه یاسایی و داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌مه ناونیشانی رۆژنامه‌ی زه‌مانی عێراقییه و به‌گرنگییه‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ڕوانێت و نووسیویه‌تی، هه‌ردوو حكومه‌ت جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه یاسایی و داراییه‌كانی نێوانیان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی به‌غداد تایمزی عێراقی به‌گرنگییه‌وه باس له‌دیداری نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیه‌كی چڕیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی بۆ كێشه دارایی و یاساییه‌كانی به‌رده‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر گه‌یشته به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.