ماجید شنگالی: سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به ئه‌رێنی ده‌گۆڕیت
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئاراسته و دیدگه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به ئه‌رێنی ده‌گۆڕێت.
ماجید شنگالی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرنگ بوو و په‌یامێكی گه‌وره بوو بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ماجید شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ستراتیژی بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتوو و چاره‌سه‌ركردنی هه‌نووكه‌یی بۆ راگرتنی ئه‌و قه‌یران و كێشه‌یه‌ی ئێستا دروست بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی كورد له‌میانی ئه‌و سه‌ردانییه‌دا په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ نیشاندانی هێزی یه‌كگرتوویی كورد و به‌ده‌ستهێنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ماجید شنگالی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، بۆ له‌مه‌ودوا زۆربه‌ی لایه‌ن و فراكسیۆنه سیاسییه عێراقییه‌كان دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ره‌و ئه‌رێنی ده‌گۆڕێت و به‌ڵێنیشیان داوه پشتوانی له ماف و شایسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی، لێدوانی وه‌زیری نه‌وتی توركیا سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان یه‌كجار گرنگه و به‌و پێوه‌ره ئومێد هه‌یه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێته‌وه. روونیشیكرده‌وه، پێشوازی ئه‌مه‌ریكا له لێكنزیكبوونه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر به‌شێكی دیكه‌یه له گرنگی ئه‌و سه‌ردانییه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه.