واشنتن: پڕۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت

K24 - هه‌ولێر:
ئامۆس هۆكستین گه‌وره راوێژكاری جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ماڵپه‌ری سكای نیوزی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی رێگەی گەشەپێدان، له رێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، هیندستان و ئه‌وروپا به یه‌كتری ده‌به‌ستێته‌وه، بنه‌مای هاوكێشه‌كان له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.
ناوبراو گوتی: "ده‌مێكه قسه له‌باره‌ی پێكه‌وه‌لكانی ئاسیا و ئه‌وروپا ده‌كرێت، كه له رێگه‌ی پێكبه‌ستنه‌وه‌ی ئابووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌مه ده‌كرێت، یاخوود گواستنه‌وه‌ی كاڵاكانی باشووری ئاسیا و ڤێتنام له رێگه‌ی هیندستانه‌وه، یاخوود هه‌موو هیندستان له رێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، ئه‌مانه هه‌مووی له رێگه‌ی هێڵی ئاسنینه‌وه ده‌كرێت، كات و پاره‌ی زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بازرگانی جیهان چالاكتر ده‌كات.
گوتیشی: "بیرۆكه‌ی ئه‌م بابه‌ته له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ سعوودیه هات، كه له‌وێ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو كرد".
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌ركردایه‌تی ئیمارات بیرۆكه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، پێمان باش بوو و بۆیه خه‌ریكه ده‌ست به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین.
بۆ پێكبه‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هێڵی گه‌شه‌پێدان، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد.
شانده‌كه له ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك پێكهاتبوون.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر به به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، ئێمه له‌باره‌ی هێڵی گه‌شه‌پێدانه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقمان كرد.
هه‌روه‌ها گوتبووی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، بگات به هه‌رێمی كوردستانیش.
راشیگه‌یاندبوو، بیرۆكه‌كه به‌مشێوه‌یه، كه هێڵه‌كه بگه‌یه‌ندرێته پارێزگای دهۆك، له‌وێشه‌وه له رێگه‌ی تۆڕێكی ناوخۆییه‌وه به هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێته‌وه.
پڕۆژه‌ی رێگەی گەشەپێدان پێکهاتووە لە رێگەی وشکانی و ئاسنین کە لە رێگەی بەندەری فاو لە باشووری عێراق، دەروازەی پێشابوور لە هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دەبەستێتەوە و زیاتر لە 25 وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە 17 ملیار دۆلارە و وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2024 دەستپێبكات و لە 2028 کۆتایی پێدێت، درێژی هێڵی ئاسنینەکە بریتییە لە هەزار و 175 کیلۆمەتر و رێگەی وشکانییەکەش هەزار و 190 کیلۆمەتر درێژە و هەردوو رێگەکە هاوتەریب پێکەوە دروست دەکرێن و یەکتر نابڕن، تەنیا لە باکووری پارێزگای کەربەلا نەبێت دەگەنەوە یەک.
هه‌روه‌ها رۆژی 27ـی ئایاری 2023 به به‌شداری شاندی وڵاتانی سعودیه، ئیمارات، كوێت، قه‌ته‌ر، عه‌ممان، ئێران، توركیا، ئوردن، سووریا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆنفرانسی رێگای گه‌شه‌پێدان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، رێگای گه‌شه‌پێدان شاده‌ماری ئابوورییه و ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و مێژوو و رۆشنبیرییه‌كان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، رێگای گه‌شه‌پێدان به به‌شداری وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی دراوسێ، پڕۆژه و پلانێكی دیراسه‌كراوه بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژێرخانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و.