ریال مه‌درید له ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه بێبه‌ش بوو

ئاستبه‌رزی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێی مان سیتی په‌نجه‌ی په‌شیمانی به فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌گه‌زێت، چونكه ئه‌م یاریزانه پێشتر له لایه‌ن زه‌ینه‌دین زیدان بۆ ریال مه‌درید پێشنیاز كرد بوو، به‌ڵام پێرێز ڕه‌تی كردبووه‌وه.
جێرمی دۆکوی بەلجیکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، ئه‌م هاوینه به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچستەر سیتی كرد، له یارییه‌كه‌ی دوێنێ سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی مان سیتی كرد و گۆڵێكی له دژی وێستهام یونایتد تۆمار كرد.
دۆكۆ له دوای یۆرۆی 2020 له لایه‌ن زه‌ینه‌دین زیدان راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید خرایه سه‌ر مێزی فلۆرێنتینیۆ پێرێز بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه، ئه‌وكاته‌ی له یانه‌ی رینسی ئه‌ورووپا یاریی ده‌كرد چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵ بوون، زه‌ینه‌دین زیدان له هه‌مووان زیاتر تامه‌زرۆی كاركردن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه.
بەگوێرەی تۆڕی هه‌واڵی "دیفێنس سێنتڕاڵ"ـی ئیسپانیا، زیدان هه‌وڵی دابوو پێرێز رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه، به‌ڵام ریال مه‌درید ڕه‌تی كرده‌وه، له ترسی ئه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی لوكا یوڤیچ به‌سه‌ریدا دووباره نه‌بێته‌وه، كه به گرێبه‌ستێكی گه‌وره گواستییه‌وه و نه‌یتوانی سوودیشی لێ وه‌ربگرێت.
جێرمی دۆکو به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی غانایه، به‌ڵام له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئه‌نده‌رله‌ختی به‌لجیكا پێگه‌یشتووه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات، له‌م هاوینه به گرێبه‌ستێك تا 2028 په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد.
